ئیلان ماسک گرێبەستی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... ئیلان ماسک گرێبەستی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری هەڵوەشاندەوە
ئیلان ماسک ڕۆژی هەینی گرێبەستی ٤٤ میلیار دۆلاری بۆ کڕینی تویتەر هەڵوەشاندەوە.
ماسک لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە نامەیەکی بۆ تویتەر ناردووە و تیایدا هاتووە تویتەر زانیاری تەواوی دەربارەی چۆنیەتی خەمڵاندنی هەژمارە سپامەکان لە پلەتفۆرم نەخستۆتە ڕوو و بەم شێوەیە بەشگەلێکی جۆراوجۆری لە گرێبەستەکەی پێشل کردووە.
تویتەر هێشتا ووڵامی ماسک ی نەداوەتەوە، بەڵام لەوە دەچێت شەڕێکی یاسایی لە نێوان ئیلان ماسک و تویتەر دەست پێبکات.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە