ئیلان ماسک : یەکەمین مرۆڤ ٦ ساڵی دیکە پێ لە سەر گۆی مەریخ دەنێت
پەیامی کورد ... ئیلان ماسک : یەکەمین مرۆڤ ٦ ساڵی دیکە پێ لە سەر گۆی مەریخ دەنێت
سەرۆکی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئیکس لەو باوەڕەدایە کە یەکەمین مرۆڤ دوای شەش ساڵی داهاتوو لە سەر گۆی مەریخ دەنیشێتەوە .
بە پێی راپۆرتێک ئیلان ماسک سەرۆکی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئیکس ، ڕایگەیاند : کە بە نیازی هەناردنی کەشتی بۆشائیگەری بێ سەر نشینە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ سەر گۆی مەریخ .
ئیلان ماسک ووتی ، کە یەکەمین مرۆڤ لە دوای شەش ساڵ دەتوانێ بگاتە مەریخ و لە سەر مەریخ هەنگاو هەڵبنێت .
ئەو بیر و ڕای خۆی ڕۆژی سێشيممە لە کاتی مەراسیمی دیرای Axel Springer ، کە گرووپی میدیایی هەر لە سەر ئەو ناوە بەو نووسەرانەی کە بیرۆکەگەلی نوێ و کاریگەر یان لە سەر کۆمەلگا هەیە دەبەخشن ، خستە ئێشتراک ەوە .
ماسک لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە چ کاتێک خەڵک دەتوانن لە سەر مەریخ بنیشنەوە ووتی : من متمانەم هەیە لە ماوەی ٦ ساڵی داهاتوودا . ووتاری ماسک لە سەر ماڵپەڕی " دیاری " بڵاوبووەتەوە .
ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە کە لە دۆخی باشتر دا یەکەمین مرۆڤ لە دوای ٤ ساڵی دیکە دەتوانێ بگاتە مەریخ .
ماسک هەروەها ووتی : ئێمە هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەر تاکوو لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بۆشائی گەرێکی بێ سەرنشین بۆ ئەوێ بنێرین
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە