ئیلۆن ماسک : ئەمریکا زۆر بە خێرایی بەرەو ئیفلاسی ڕاستەقینە دەڕوات

پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک : ئەمریکا زۆر بە خێرایی بەرەو ئیفلاسی ڕاستەقینە دەڕوات

قەرزی نیشتمانی ئەمریکا لە ئێستاوە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ٣٦ ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئیلۆن ماسک، خاوەنکار و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ئەمریکی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ئێستادا "بە خێراییەکی ناباوەر" بەرەو ئیفلاس هەنگاو دەنێت.

وەزارەتی بەرهەمهێنانی حکوومەتی ئەمریکا کە لەم دواییانەدا دامەزراوە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی دارایی ٢٠٢٣دا ٦.١٦ تریلیۆن دۆلاری خەرجکردووە لەکاتێکدا تەنها ٤.٤٧ تریلیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
هەروەها وەزارەتی بەرهەمهێنانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوایین جار کە بوودجەی فیدراڵی زیادەی تۆمارکردووە لە ساڵی ٢٠٠١ بووە. ماسک کۆمێنتێکی لەسەر ئەو پۆستە داوە و هۆشداریشی داوە کە لەسەر ڕەوتەکانی ئێستا حکوومەتی ئەمریکا بەرەو ئیفلاس دەڕوات.

ئەو ملیاردێرە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتی بەرهەمهێنان کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڤیڤێک ڕاماسوامی کاندیدی پێشووی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارییەکان سەرکردایەتی دەکات، ئامانجی زیادکردنی کاریگەری و کارایی خەرجییەکانی بەرگرییە.
لە ساڵانی ڕابردوودا بوودجەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاداشتەکانی ١٠ ساڵەدا دیاری کراوە و دوایین یاداشتیش لە ساڵی ٢٠١٦ واژوو کرا و بەپێی ئەو یاداشتە واشینتۆن پابەندە بە پێشکەشکردنی ٣٨ میلیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی دارایی ٢٠١٩ و ٢٠٢٨. تێکڕای ساڵانەی ئەو یارمەتییە سەربازییە ٣.٨ ملیار دۆلارە.

هەروەها ئۆکراین لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا نزیکەی ٣٣٤ ملیار دۆلار هاوکاری لە هاوپەیمانەکانی وەرگرتووە. ئەمریکا زۆرترین هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین ناردووە کە ٧٠ ملیار دۆلارە. دوای ئەمریکا، ووڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بڕی ٨٣ ملیار دۆلاریان وەک هاوکاری دارایی بۆ ئۆکراین تەرخان کردووە.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە