ئیلۆن ماسک بە سەردانێکی گرینگ دەڕواتە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک بە سەردانێکی گرینگ دەڕواتە ئیسرائیل
كه‌ناڵی ١٢ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، ئیلۆن مه‌سك گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری جیهان و خاوه‌نی هه‌ژماری ئێكس ئه‌مریكی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئیسحاق هێرتزۆگ سه‌رۆككۆماری ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ١٢ی ئیسرائیل ەوە وا دیار دەکات کە ئیلۆن ماسك سه‌ردانی ئه‌و شوێنه نیشته‌جێبونانه بكات له باشووری ئیسرائیل کە له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ن و به‌هۆی له‌شكركێشی حه‌ماس ه‌وه له ٧ی ئۆكتۆبه‌ردا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه.
ئه‌و ملیاردێره ئه‌مریكییه و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، چه‌ندین جار به ئاشكرا باسی له ململانێیەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
له كۆتاییه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئیلۆن مه‌سك ڕایگه‌یاند، خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كانی مانگی ده‌ستكردی ستارلینك پێشكه‌ش به ڕێكخراوه ناسراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت كه هاوكاری له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ڕه‌خنه‌ی ئیسرائیل، پاشه‌كشه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، هیچ وێستگه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردی ستارلینك هه‌وڵی په‌یوه‌ندیكردن له كه‌رتی غه‌ززه‌وه نه‌داوه.
ئه‌و بازرگانه به‌ڵێنی دا داهاتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئێكس له ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیدار به ململانێی كه‌رتی غه‌ززه ببه‌خشێته نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل و ڕێكخراوێكی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی كه هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە