ئیلۆن ماسک بە شێوەیەکی بەربڵاو فەرمانبەرانی تویتەر لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک بە شێوەیەکی بەربڵاو فەرمانبەرانی تویتەر لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
کۆمپانیای تویتەر ڕۆژی پێنجشەممە لە نامەیەکی ئێلێکترۆنیدا فەرمانبەرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە ئیلۆن ماسک لە ڕۆژی هەینی یەوە دوورخستنەوەی بەربڵاوی فەرمانبەرانی تویتەری دەست پێکردووە هەنگاوێک کە ژمارەی فەرمانبەرانی ئەم پلەتفۆرمەی میدیاکانی کۆمەلایەتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات .
لەم نامەیەدا نووسراوە : لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دانانی تویتەر لە ڕێگای ڕاست و درووست ، پڕۆسەی دژواری کەمکردنەوەی هێزی کاری جیهانی خۆی لە ڕۆژی هەینی ٤ی ١١ی ٢٠٢٢ ەوە دەست پێ دەکەین ، لە بەردەوامی ئەم ڕاگەێندراوەدا ، بە هەموو فەرمانبەران ڕاگەێندراوە کە نابێ لە ڕاستای جێبەجی کردنی ئەم بەرنامەیە ، " زانیاریگەلی نهێنی کۆمپانیاکە " لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان یا میدیاکان ئاشکرا بکەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە