ئیلۆن ماسک دەستی بە سەر تویتەردا گرت و ڕاستەوخۆ بەڕێوبەری گشتی ئەم ماڵپەرەی دەرکرد
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک دەستی بەسەر تویتەردا گرت و ڕاستەوخۆ بەڕێوبەری گشتی ئەم ماڵپەرەی دەرکرد
دوای چەندین مانگ گێرەو کێشە و شەڕ و ئاڵۆزیگەلی یاسایی ، لە کۆتایی دا دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ، ڕێکەوتنی کڕینی ٤٤ میلیارد دۆلاری یەکێک لە گرینگترین تۆڕە کۆمەڵایەتی جیهانی تەواو کرد تاکوو تویتەر ببێتە یەکێکی دیکە لە کۆمپانیاگەلی ژێر خاوەنداریەتی ئیڵۆن ماسک .
ئیلۆن ماسک پاش کڕینەوەی تویتەر لەبەرامبەر 44 ملیار دۆلار، بڕیاریدا بەرپرسانی باڵای کۆمپانیاکە لە کارەکانیان دووربخاتەوە
ماسک ڕایگەیاند : کڕینەوەی تویتەر پەیوەندیی بە "پارە"وە نییە، بابەتەکە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە
خاوەنی نوێی تویتەر تەواوکردنی ئەم مامەڵەیەی بە دەرکردنی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەرانی باڵای تویتەر جەژن گرتووە و لە تویتێکدا نووسیویەتی : " پەلەوەرەکە لە قەفەس ئازد بوو " .
سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە هاوکات لەگەل تەواو کردنی ڕێکەوتنی تویتەر و ئیڵۆن ماسک ، " پاراگ ئاگراواڵ " بەڕێوبەری گشتی تویتەر و چەند بەڕێوبەری باڵای دیکە ڕاستەوخۆ دەرکردووە و بۆ بەجێ هێشتی باڵەخانەی ناوەندی تویتەر بۆ دەرەوە بە پاڕێزگاری و پۆلیس ەوە دەرکەوتوون .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە