ئیلۆن ماسک : هەر کە گەمژە و نەزانێک بۆ بەڕێوبەری گشتی تویتەر بدۆزمەوە دەست لە کار دەکێشمەوە
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک : هەر کە گەمژە و نەزانێک بۆ بەڕێوبەری گشتی تویتەر بدۆزمەوە دەست لە کار دەکێشمەوە
بەڕێوبەری گشتی تویتەر لە کاردانەوەی بە دەنگی ئەرێنی تویتەرییەکان بەرامبەر بە ڕاپرسی دەست لە کارکشانەوەکەی لە سەرۆکایەتی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ، لە هەژمارەکەی نووسی : " هەر کە کەسێک بدۆزمەوە کە لە ئاستی تەواودا گەمژە و نەزان بێت تا سەرۆکایەتی تویتەر قەبووڵ بکات ، دەست لەم پۆستە دەکێشمەوە و و دواتریش ئیدارەی تیمەکانی نەرمۆلە کەرەستە و سێرڤێرەکان دەگرمە ئەستۆ ."
٥٧٪ لە ١٧ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کاربەرێکی کە لە ڕاپرسی ئیلۆن ماسک بەشداری یان کردووە ، دەنگی ئەرێنی یان بە دەست لە کارکشانوە ئەو داوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە