ئیلۆن ماسک : کارمەندانی تێسلا دەبێت لە کارگە بخەون بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی نەوەی داهاتوو!

پەیامی کورد   ...  ئیلۆن ماسک : کارمەندانی تێسلا دەبێت لە کارگە بخەون بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی نەوەی داهاتوو!

ئیلۆن ماسک بە ئەندازیارانی تێسلای ڕاگەیاندووە، ڕەنگە پێویست بکات لە کارگەکەدا بخەون بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەوەی داهاتووی کۆمپانیاکە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پێشوو، کۆمپانیای تێسلا سەرقاڵی درووستکردنی ئۆتۆمبێلێکی نوێی کارەباییە بە ناوی کۆدی "رێدوود"، کە بڕیارە لە ساڵی 2025 دەست بە بەرهەمهێنانی بکات.
وێڕای ئاماژەدان بە گرینگی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی نەوەی داهاتووی تێسلا، ماسک بە وەبەرهێنەرانی وت: بەڕاستی پێویستمان بە ئەندازیار هەیە بۆ ئەوەی لەسەر هێڵی بەرهەمهێنان بژین. باس لە هێڵێکی بەرهەمهێنانی ئاڵۆز دەکەین. "ئێمە بە کردەوە لەسەر هێڵی بەرهەمهێنان دەخەوین."


ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە