ئیلۆن ماسک ، گەورەترین دۆڕاوی ماڵی " جیهان ناسێندرا
پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک ، گەورەترین دۆڕاوی ماڵی " جیهان ناسێندرا
ئیلۆن ماسک کە ماوەیەکی درێژخایەن ناوبانگی دەولەمەندترین کەسی جیهانی لە دەستدا بوو ، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بوو بە گەورەترین ماڵ دۆڕاوی مێژوو .
بە پێی هەڵسەنگاندنگەلی میلیاردییەکانی بلوومبێرگ ، سەروەتی ئاشکرا و تەواوی ئیلۆن ماسک ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکانی تێسلا ، سپەیس ئیکس و تویتەر گەیشتووەتە ١٣٧ میلیارد دۆلار و لە دوای بێرنارد ئاڕنۆ ، داهێنەری فەڕەنسەوی بە " ١٦٢ میلیارد دۆلار سەروەت " بۆ پێگەی دووهەم لە لیستەی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان دابەزی .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەروەتی تەواوی ماسک لە بەرزترین ئاستی خۆیدا لە نۆڤەمبەری ٢٠٢١ گەیشتبووە ٣٤٠ میلیارد دۆلار بەڵام بلوومبێرگ لەم دواییانە ڕاپۆرتی داوە کە ئەو نزیکەی ٢٠٠ میلیارد دۆلار لە سەروەتەکەی خۆی لە دەست داوە کە ژمارەیەکی بێ وێنە لە مێژوودا هەژمار دەکرێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە