ئیلی کۆهین : کۆنترۆڵکردنی غەززە بەدەست ئیسرائیل ەوە دەبێت

پەیامی کورد  ...  ئیلی کۆهین : کۆنترۆڵکردنی غەززە بەدەست ئیسرائیل ەوە دەبێت

ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای شەڕی کەرتی غەززە، کۆنترۆڵی ئاسایشی ئەوێ لە دەستی ئیسرائیل دا دەمێنێتەوە و ئەگەر کۆنتڕۆڵکردنەکە لە دەستی فەلەستین بمێنێتەوە، هیچ چارەسەرێک نییە.

ئیلی کۆهین، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل وتی: ئەوانەی کە 'جێهێشتنی لەژێر کۆنترۆڵی فەلەستینییەکان' بە چارەسەرێکی مەدەنی دەزانن لە داهاتوودا، دوای شەڕی حەماس، ووتی: ئەوان بە درووستی بیرناکەنەوە و جێهێشتنی کۆنترۆڵی غەززە بۆ." فەلەستین چارەسەر نییە".

کۆهین باسی لەوەش کرد، بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، لە ڕووباری ئوردن ەوە تا دەریای سپی، هەموو کۆنتڕۆڵێک لە دەستی ئیسرائیل دا دەمێنێتەوە، ئیسرائیلیش ئاسایشی غەززە کۆنترۆڵ دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە چەک نەچێتە ناو غەززە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە