ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی مووشەکگەلی شانهاوێژ و تۆپگەلی جووڵێنەر ئاراستەی یەمەن دەکات
پەیامی کورد ... ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی مووشەکگەلی شانهاوێژ و تۆپگەلی جووڵێنەر ئاراستەی یەمەن دەکات .
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنەکانی خۆی سەبارەت بە دەرچوونی تەواوی لە جزیرەی سقطری ، هێشتاش بە هەناردەکردنی هێز و کەل و پەلی سەربازی لە ڕێگای کەشتییەکی زۆر زەبەلاحی سەر ئاو و لە حاڵێکدا کە ئاڵای یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانەی لە سەر دانرابوو گەیشتووەتە جزیرەکە .
بە ووتەی سەرجاوەی ئاماژەپێکراو ئەم کەل و پەلانە بریتییە لە ئۆتۆمبێلگەلی هەڵگری سەربازی ، مووشەکگەلی شانهاوێژ و تۆپگەلی جووڵێنەر بووە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی کردووە کە کەلو پەلی سەربازی و مووشەکەکان ڕادەستی هێزەکانی شەورای ڕاگوێزەر لە ژێر پالپشتی ئیمارات جێگیر لە جزیرەکە کراوە .
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە ڕوویدا کە چەند هەفتە پێش بەڕێوبەری بەندەری سقطری لە دوای دژایەتی لەگەڵ هاوشیوە بوونی ئەم جزیرە تووریستییە بە ئەنبار و کۆگای تەقەمەنی سەربازی ئیمارات لە کارەکەی لادرا .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە