ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یەکەمین باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل دەست نیشان کرد
پەیامی کورد ... ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یەکەمین باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل دەست نیشان کرد .
چەند ڕۆژ پێس ئێستا موحەمەد مەحموود ئەلخۆجە وەکوو یەکەمین باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئیسرائیل لە بەرامبەر موحەمەد بن ڕاشد سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە سوێندی یاسایی خوارد .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی دوبەی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی موحەەد مەحموود ئەلخۆجە ی وەکوو یەکەمین باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە ئیسرائیل دەست نیشان کردووە .
سەرۆکوەزیرانی ئیمارات ووتی : بۆ ئێوە لە بەرپرسیاریەتی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە ی نێوان ووڵاتەکەمان و دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو ووڵات و نەتەوە و هەروەها بەهێزکردنی کلتووری ئاشتی ، سەبر و پێکەوە ژیان ی نێوان دوو ووڵاتی ناوچەکە هیوای سەرکەوتن دەخوازم .
لە کۆتایی جانیوەری ، کابینەی وەزیرانی ئیمارات کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتەی کە ئیسرائیل پەسەند کرد ، بەڵام نە لە بەیتۆلمۆقەدەس ، ئەو جێگایەی کە باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان و ژمارەیەکی دیکە لە ووڵاتان گواستراوەتەوە ،بەڵکوو لە تەلئەڤیڤ بوو ، تاکوو ئەو ڕێکەوتننامەیەی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە دەربارەی درووستکردنی ووڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی لە بەیتۆلمۆقەدەس ی ڕۆژهەڵاتی پەسەند بووە ، نەبردرێتە ژێر پرسیارەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە