ئیمارات بەم هۆکارە هێزەکانی ئیتاڵیا لە ووڵاتەکەی دەردەکات
پەیامی کورد ... ئیمارات بەم هۆکارە هێزەکانی ئیتاڵیا لە ووڵاتەکەی دەردەکات .
ئیمارات لە تۆڵەی ڕاگرتنی فڕۆشی چەک ، هێزەکانی ئیتاڵیای لە ووڵاتەکەی دەرکرد .
دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە تۆڵەکردنەوەی بڕیاری دەوڵەتی ئیتاڵیا بە مەبنای ڕاگرتنی فرۆشی چەک بەم ووڵاتە و عەرەبستانی سەعوودی ، یزەکانی ئیتاڵیای لە دوبەی دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک " مەتیۆ بیریجوو دی کریمناگۆ " ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ڕۆژنامەی " دینفنس نیووزی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی ئیتاڵیای جیگیر لە دوبەی تاکوو بەرواری دووی جووڵای کاتیان هەیە تاکوو بە شێوەیە یەکجاری ئیمارات بەجێ بهێڵن .
لێئۆناردۆ تریکاریکۆ "سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەگەلی ICSA لە ڕۆما ش هەروەها ووتی کە دواهەمین فڕۆکە لە ڕۆژی پێنجشەممە ئیمارات بەجێ دەهێڵێت و تەنیا هەندێک کەل و پەل دەمێنێت کە بە زوویی ڕادەگوێزرێت .
ئیتاڵیا لە جانیوەری ڕابردوودا فرۆشتنی چەکی بە ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی بە هۆکاری ئامادەبوونی ئەم دوو ووڵاتە لە شەڕی یەمەن دا قەدەغە کردووە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە