ئیمارات لە سەر داواکاری ئەمریکا ٥ هەزار هاووڵاتی ئەفغان بە شێوەی کاتی لە ووڵاتەکەی نیشتەجێ دەکات
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە لە سەر داواکاری فەرمی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ٥ هەزار هاووڵاتی ئەفغانی بە شێوەی کاتی لە ووڵاتەکەی خۆی نیشتەجێ دەکات .
ئیمارات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە کاۆبل ەوە بەرەو ئیمارات ڕادەگوێزرێن و لانیکەم ١٠ ڕۆژ لە ئیمارات دەمێننەوە .
ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردەو ەکە ئەم کەسانە بە شێوەی کاتی لە ئیمارات دەبن و دواتر بۆ ووڵاتی سێهەم ڕادەگوێزرێن .
ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە تەنیا و تەنیا لە چوارچێوەی مرۆیی ئەنجام دەدرێت و لە چوارچێوەی ئەو ئاسانکارییانە دادەنرێت کە ئیمارات بۆ دەیان فڕین لە کابۆل ەوە کە بریتی لە دیپلۆماتگەل و فەرمانبەرانی شاندگەلی نێودەوڵەتی بووە دەخاتە ڕوو .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات جەختی کردەوە کە فڕۆکەخانەکان و فڕؤکەگەلی هەڵگری موسافر ی خۆی بۆ ڕاگواستنی ٨٥٠٠ هاووڵاتی بیانی لە ئەفغانستان ەوە بە کار گرتووە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە