ئیمارات هاووڵاتی بوونی ووڵاتەکەی پێشکەشی دامەزرێنەری تێلێگرام دەکات

پەیامی کورد     ...    ئیمارات هاووڵاتی بوونی ووڵاتەکەی پێشکەشی دامەزرێنەری تێلێگرام دەکات

پائۆل دۆرف لەگەڵ وەرگرتنی هاووڵاتی بوونی ئیمارات دەبێتە خاوەن چوارەمین ناسنامە .

گۆڤاری ئەمریکی فۆربس لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵ لە پێدانی هاووڵاتی بوونی ئیماراتی یەکگرتوو بە پائۆل دۆرف دامەزرێنەری تێلێگران دەدات .

لە ڕاپۆرتەکەی فۆربس دا هاتووە کە پائۆل دۆرف دامەزرێنەری تێلێگرام کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە دوبەی دەژیت ، لە فێبریوەری ٢٠٢١ هاووڵاتی بوونی ووڵاتی ئیماراتی وەرگرتووە .

" فۆربس " لە زاری دوو سەرچاوەی نزیک لە میلیاردێری ڕووسی ڕایگەیاند کە ئەمە چوارەمین هاووڵاتی بوونە کە ئەو وەریدەگرێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە