ئیمارات هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ دواکەوتنی دەرئەنجامی یەکگرتنی نێوان میسڕ و تورکیا
پەیامی کورد ... ئیمارات هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ دواکەوتنی دەرئەنجامی یەکگرتنی نێوان میسڕ و تورکیا .
سەرچاوەگەلی ئاگادار هەواڵ لە هەوڵەکانی ئیمارات دەدەن بۆ دواخستنی دەرئەنجامی یەکگرتنی پەیوەندی نێوان میسڕ و تورکیا دەدات کە لەم دواییانە هەنگاوگەلیکی سەرەتاییان هەڵگرتووە .
سەرچاوەگەلی ئاگادار لەمبارەوەی رایانگەیاند ئەبووزەبی لە قۆناغی کاتی ئێستادا پێشوازی لە هەنگاوەکانی میسڕ بۆ پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکات و کاتی دیاریکراوی ئەم هەنگاوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی موحەمەد بن زائێد وەلیعەهدی ئەبووزەبی یە .
سەرچاوەی ئاماژە پێکراو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند : ئیمارات لەو باوەڕەدایە کە بە فشارگەلێکی زیاتر بۆ سەر تورکیا ئەم ووڵاتە بە قەبووڵ کردنی مەرجی دیکە و لە سەرووشیانەوە ، ڕاوەستاندنی پاڵپشتیکردنی لە گرووپی ئێخوان المسلمین لە ووڵاتانی عەرەبی و دۆسیەگەلێکی دیکە ناچار کرد ، ئیمارات هەروەها لەو باوەڕەدایە کە دەبێ هەژموونی تورکیا لە سووریا و یەمەن کەم بکرێتەوە .
ئەم سەرچاوەیە ووتی : ئەبووزەبی لە دوای ئەوەی کە نەیتوانی ببێتە بەربەست لە ڕێکارەکانی عەرەبستان بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکانی لەگەڵ تورکیا و دەستکەوتنی هەر دوو ووڵات بە لێکتێگەیشتننامەی سەرەتایی ببێت ، ئێستا لە هەوڵدایە تاکوو بە سەپاندنی فشار لە دژی میسڕ ، ئەردۆغان بۆ قەبووڵکردنی داواکارییەکانی ئیمارات ناچار بکات .
هەروەها راگەیندرا کە ئەبووزەبی بە شێوەی ئاشکرا داوای لە قاهیرە کردووە تاکوو ئاشتی یا خود لانیکەم پەیوەندی کردنی لەگەڵ ئانکارا دوا بخات تا ئەو جێگایەی کە واتای چۆنیەتی چالاکی میدیایی و تۆڕەکانی دژبەری دەوڵەتی میسڕ لە ناو خاکی تورکیا ، قازانجێکی زیاتری بۆ میسڕ و ئیمارات بە دەست بیت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە