ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای داواکارییەکەی لاپید ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەخەو ڕادەچڵەکێنین!
پەیامی کورد ... ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای داواکارییەکەی لاپید ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەخەو ڕادەچڵەکێنین!
یەکیتی ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاودەنگن لەسەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە لێکگەیشتنێکی توکمە کە لە مارس ەوە خراوەتە ژێر دەستی، دووری دەکات و خۆی لێ دەخافڵێنێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا ، لە لێدوانێکدا ووتی تاران بە بەردەوامی لە خەودایە و لە واژوو کردنی لێکگەیشتنی ئەتۆمی خۆی دەخافڵێنێت.
ماکرۆن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل لە کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند: «تاران خەریکە هەموو ئەو دەرفەتە باشانە کە پێ دراوە دەیسووتێنێت.»
ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە : «ئێمە لە هاوکارییەکی تۆکمە دا لەگەڵ هاوپەیمانان، تاران لە خەوە قورسەکەی ڕادەچڵەکێنین.»
سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕوونی کردەوە: «گرێبەستی ئەتۆمی بۆ لەقاودانی جمووجۆڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی بەس نییە. بەڵام ئێمە پاڵپشتی لەم ڕێککەوتنە دەکەین هەڵبەت پێش ئەم ڕێککەوتنە پاراستنی بەرژەوەندی خۆمان و هاوپەیمانمان و لە لووتکەشیدا ئیسرائیل ڕەچاو دەکەین.»
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەم چاوپێکەوتنەدا ووتی: «هەندێجار تەنیا بژاردە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش، شەڕە.»
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە