ئیمتیاز و شانسی درووستکردنی فڕۆکەخانە لە ئێران ڕادەستی چین و ڕووسیا کرا
پەیامی کورد ... ئیمتیاز و شانسی درووستکردنی فڕۆکەخانە لە ئێران ڕادەستی چین و ڕووسیا کرا .
بیروڕای گشتی ئێران لە ووردەکاری دۆسیەی و سەنەدی هاوکارییەکانی لەەگڵ چین و ڕووسیا ئاگاداری یان نییە .
ئیمتیاز و درووستکردنی فڕۆکەخانەگەکی نوێ لە ئێران تاکوو ٢٥ ساڵی داهاتوو بە دوو ووڵاتی چین و ڕووسیا ڕادەسپێردرێت
سیاوەش ئەمیر مۆکری ، بەڕێبەری گشتی کۆمپانیا فڕۆکەخانەکان و هێڵی ئاسمانی ئێران ، ڕۆژی سێشەممە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ هەواڵ لە گفتۆگۆ لەگەڵ ووڵاتانی چین و ڕووسیا بۆ درووستکردنی فڕۆکەخانە لە ئێران دەدات و ووتی : " لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و گفتۆگۆی بەرپرسان لە سەر ووتووێژە تەکنیکی و پسپۆڕانەتر دا ووردتر دەبین ."
بەڕیوبەری گشتی کۆمپانیا فڕۆکەخانەکان و هێڵی ئاسمانی ئێران لە حاڵێکدا لە خستنەڕێی فڕۆکەخانەگەلی نوێ هەواڵ دەدات کە کەمتر لە دوو مانگ پێش ئێستا لە حاشیەی بەڕێوەچوونی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەڵگرتن و گواستنەوە لە ئێران بە ئاماژەدان بە زیادبوونی داواکارییەکان بۆ درووستکردنی فڕۆکەخانەگەلی نوێ ووتبووی : " هەرچەندە بۆ زیادکردنی فڕۆکەخانەگەلی نوێ داواکاریگەلێک بوونیان هەیە ئێمە لە بەرامبەر ئەم داواکارییانە مقاومە و بەرگری دەکەین ."
ئەو تەنانەت ووتی کە هەموو داواکارییەکان بۆ خستنەڕێی فڕۆکەخانەگەلی نوێ لە چوارچێوەی پیلانێکی ڕوونکردنەوەیی دەبینرێت بەڵام لە ئێستادا هەواڵی لە گفتۆگۆوەکان لەگەڵ چین و ڕووسیا بۆ درووستکردنی فڕۆکەخانەگەلی نوێ دەدات
ئەمیت مۆکری سەبارەت بە هۆکارەکانی گۆڕینی بڕیارەکانی پێشوو ووتی : " پڕۆژەی درووستکردنی فڕۆکەخانەگەلی نوێ پەیوەندی بە ٢٠ تاکوو ٢٥ ساڵی داهاتوو یە ."
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە