ئینته‌رنێت سبه‌ینێ له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گیرێت
پەیامی کورد ... ئینته‌رنێت سبه‌ینێ له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گیرێت
سبه‌ینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی بەبەشداری زیاتر لە١٠٧ هەزار خوێندكار دەست پێ دەکات و ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ئاشكرای ده‌كات، "لەکاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی تاوەکوو ١٠:٣٠ خولەکى سه‌رله‌به‌یانى ئینتەرنێت ڕاده‌گیرێت".
د.سامان سیوەیلی ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای كرد، لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌و بڕیاردراوە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لەکاژێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی تاوەکوو ١٠:٣٠خولەک واته بۆ ماوه‌ى ٤ كاتژمێر هێڵه‌كانى ئینتەرنێت ڕابگرن.
وه‌كوو سیوه‌یلى باسیكردووه، سبەینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٧ هەزار خوێندكار دەست پێ دەکات وهەندێک گۆڕانکاریش کراون، ده‌شڵێت:"بەپێی ڕێنماییەکان هیچ مامۆستایەک ڕێگەی پێ‌نادرێت مۆبایل بباتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، وەزارەتی پەروەردە مۆبایلێکی ئاسایی بۆ خوێندنگه‌كان دابینکردووە کە توانای پەیوەست بوونی بە ئینتەرنێتەوە نییە و فۆتۆ ناگرێت، ئەو مۆبایلە بۆ دۆخی نەخوازراوو پێویست بەڕێوبەری هۆڵ دەتوانێت بەکاریبهێنێت".
له‌باره‌ى كاره‌باى به‌رده‌وامیش بۆ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، سیوه‌یلى ده‌ڵێت:"لەگەڵ وەزارەتی کارەبا هه‌ماهه‌نگیمان هەیەو ژمارەو شوێنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان پێدراوە، ئەمساڵ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت".
سبەینێ دووشه‌ممه تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بەبەشداری ١٠٧ هەزارو ١٣٠ خوێندكار لەبەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لەدوو هه‌زارو ١٧٥ هۆڵی تاقیکردنەوەدا دەکرێت و ڕاگیرانی هێڵەکانی ئینتەرنێت یش یەکێکە لەڕێکارەکانی ڕێگری‌کردن لەگزیكردن.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە