ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد لە مۆبایلە ئاسایی یەکاندا؛ ئیلۆن ماسک لە هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەم دا مێژوو تۆمار دەکات

پەیامی کورد  ...  ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد لە مۆبایلە ئاسایی یەکاندا؛ ئیلۆن ماسک لە هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەم دا مێژوو تۆمار دەکات

کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەنیازە بەرەبەیانی ٨ی کانوونی دووەم وەجبەیەکی دیکەی مانگە دەستکردەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک بخاتە خوارەوە. لەم ئەرکەدا مووشەکی فالکۆن ٩ لە بنکەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگەوە بە ٢١ مانگی دەستکردی ستارلینکەوە هەڵدەدرێت.

ئەم هەڵدانی مانگە دەستکردە ٦ لە یەکەم مانگە دەستکردەکان لەخۆدەگرێت کە توانای Direct to Cell یان هەیە. "ئەم مانگە دەستکردانە ڕێگە بە بەڕێوبەرانی مۆبایل لە سەرانسەری جیهان دەدەن کە دەستڕاگەیشتنێکی جیهانی بێ کێشە بۆ نامە ناردن و پەیوەندیکردن و گەڕان بە وێب دا لە هەر شوێنێکی ووشکانی، دەریاچە یان ئاوی کەنار دەریاکانتان بۆ دابین بکەن."

ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات، ئەوا بەشی یەکەمی مووشەکەکەی فالکۆن ٩ نزیکەی ٨.٥ خولەک دوای هەڵدانی دەگەڕێتەوە سەر زەوی و لەسەر وێستگەیەکی هەڵدەفڕێت لە زەریای هێمن دەنیشێتەوە. هاوکات بڕیارە ٢١ مانگی دەستکردی ستارلینک لە بەشی سەرەوەی فڕۆکەی فالکۆن ٩ جیاببنەوە و نزیکەی ٦٢.٥ خولەک دوای هەڵدانی فڕۆکەکە بچنە ناو خولگەی زەوی نزمەوە.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٩٠ ئەرکی خولگەیی تەواو کردووە، لەنێویاندا دوو گەشتی تاقیکردنەوەی مووشەکی زەبەلاح و کەشتی ئەستێرەیی نەوەی داهاتوو

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە