ئینتەرپوول سەبارەت بە واکسەنی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ئینتەرپوول سەبارەت بە واکسەنی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
بە پێی زانیارییەکان ئینتەرپوول هۆشداری دەدات کە واکسەنی کۆرۆنا لەوانەیە بکەوێتە بەر هێرشی کەسانی خراپەکار و تاوانبارەوە .
پۆلیسی نێودەوڵەتی هۆشداری دا بارگەلی هەڵگری واکسەنی کۆرۆنا لەوانەیە بکەوێتە بەر هێرشی باند و گرووپگەلی خراپەکار و تاوانبارەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێنتەرپوول لە هۆشدارییەکی گشتی و سەرتاسەری دا ڕایگەیاند باند و گرووپگەلی خراپەکار و تاوانبار بە نیازی هێرش کردنن و دزینی بۆ سەر ئەو بارانەن کە هەڵگری واکسەنی کۆرۆنایە .
ئینتەرپوول هەروەها سەبارەت بە خستنە ڕێی ماڵپەڕگەلی ساختە بۆ فڕۆشتنی واکسەنی ساختە و هەروەها دزیکردن لە لێکۆڵەران و کۆمپانیاگەلی دەرمانی ش هۆشداریدا .
چەندین کۆمپانیا لەوانەش فایزەر ، مۆدێرنا و ئاسترازێنکا لە ڕۆژئاوا و هەروەها چەندین کۆمپانیای چینی و رووسی ڕایانگەیاند واکسەنگەلێکیان بۆ ڤیرووسی کۆرۆنا بەرهەم هێناوە . بڕیار وایە واکەسنی کۆمپانیای فایزەر هەفتەکانی داهاتوو لە ئەمریکا و ئەورووپا دابەش بکرێت . هەروەها ئەم بابەتە بووەتە هۆکار تاکوو پۆلیسی ئینتەرپوول سەبارەت بە دزینی ئەم واکسەنە پڕ بەنرخە هۆشداری بدات
ئینتەرپوول کە لە فەڕەنسا جێگیرە بۆ ١٩٤ ووڵاتی جیهان هۆشداری داوە کە لە ئاستانەی دابەشکردنی جیهانی واکسەنی کۆرۆنا چاودێری گەلی پێویست بۆ پێشگرتن لە بە ئامانج گرتنی واکسەنی کۆرۆنا لە دەستی باند و گرووپگەلی خراپەکار و تاوانبار ئەنجام بدەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە