ئینستاگرام بەنیازە ماوەی ڤیدیۆکانی ڕیڵز بۆ ١٠ خولەک زیاد بکات
پەیامی کورد ... ئینستاگرام بەنیازە ماوەی ڤیدیۆکانی ڕیڵز بۆ ١٠ خولەک زیاد بکات
لە ئێستادا دەتوانرێت ڤیدیۆی تا سێ خولەک باربکرێت، بەڵام وادیارە ئەمە بۆ ١٠ خولەک زیاد دەکات، ئەمەش وایکردووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی مێتا ببێتە پلاتفۆرمی هاوبەشکردنی ڤیدیۆی هاوشێوەی یوتیوب بەهێزتر.
هەروەها ئەم گۆڕانکارییە وا دەکات ئینستگرام ڕکابەری جدیتر لەگەڵ تیک تۆک بکات کە لە ئێستادا ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات ڤیدیۆی ١٠ خولەکی بڵاوبکەنەوە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە