ئینستاگرام و فەیسبووک و تیک تۆک بیر لە وەشانی پارەدار دەکەنەوە
پەیامی کورد ... ئینستاگرام و فەیسبووک و تیک تۆک بیر لە وەشانی پارەدار دەکەنەوە
کۆمپانیای "Meta Platform" بیر لەوە دەکاتەوە کە مانگانە پارەی بەشداریکردن بە بڕی ١٤ دۆلار بۆ وەشانی بێ ڕیکلامی ئینستاگرام یان فەیسبووک لە ئەورووپا وەربگرێت.
تیک تۆک لێکۆڵینەوە لە مۆدێلی بەشداریکردنی بێ ڕیکلامی ئەم بەرنامە ڤیدیۆییە دەکات بۆ ئەوەی قازانجی زیاتری هەبێت.
مۆدێلی بەشداریکردنی بێ ڕێکلام بۆ پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوێ نییە؛ سناپ چات و ئێکس (پێشتر تویتەر) بژاردەی پارەداریان بڵاوکردەوە، سناپ چات پڵەس و ئێکس پریمیۆم.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە