ئینستاگرام کۆمەڵێک تایبەتمەندی بچووکی بۆ بەشی Rails زیاد کردووە، یەکێک لەوانە ئەگەری بینینی بابەتەکانی ترێند
پەیامی کورد ... ئینستاگرام کۆمەڵێک تایبەتمەندی بچووکی بۆ بەشی Rails زیاد کردووە، یەکێک لەوانە ئەگەری بینینی بابەتەکانی ترێند
بەم تایبەتمەندییە بەکارهێنەران دەتوانن لە بەشی Instagram Rails بزانن لە ئێستادا چ مۆسیقایەک ترێند دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە لەگەڵ ڕەوتی نوێ و ڤیدیۆیان لەگەڵ درووست بکەن بۆ ئەوەی بینین بەدەست بهێنن. هەروەها دەتوانرێت سەیری بابەت و هاشتاگی ترێند بکرێت.
ئینستگرام بەشی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆکانی ناو ڕێلەکانیش باشتر کردووە و ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە یەک بینین ڤیدیۆ و تێکست و ستیکەر و میوزیک بۆ ڕێلەکانیان زیاد بکەن.
هەروەها لە بەشی ئاماری Rails، ئینستاگرام کۆی کاتی سەیرکردن یان کۆی ئەو خولەکانە نیشان دەدات کە هەموو سەردانکەران سەیری ئەو ڤیدیۆ تایبەتەیان کردووە، کە دووبارەکردنەوەی ڤیدیۆکان لەخۆ دەگرێت. هەروەها تێکڕای کاتی سەیرکردن زیاد کراوە، کە نیشان دەدات بەکارهێنەران چەند چرکە سەیری ڤیدیۆکەت دەکەن لە کاتی پەخش کردندا.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە