ئینگلتەرا : هێرش بۆ سەر یەمەن پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ تاران

پەیامی کورد   ...  ئینگلتەرا : هێرش بۆ سەر یەمەن پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ تاران

دەیڤید کامێرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند : کاتێک هێرشی یەک لە دوای یەک سەرەڕای هۆشداری یەک لە دوای یەک ڕوودەدات، کردەوەی سەربازی پێویستە.

بەڕای من هێرشەکەمان ڕێژەیی و یاسایی و تەواو ڕاست بوو و ئەم کارە پەیامێکی زۆر ڕوون بۆ حوسییەکان و هەروەها بۆ ئێران دەنێرێت.

هۆشداریی ڕۆژئاوا سەبارەت بە درێژەی هێرشەکانی سوپای یەمەن لەدژی کەشتییە زایۆنیستەکان لە دەریای سوور کارێکی نەکرد. ژمارەی هێرشەکان لە زیادبووندا بوو. ئەم کارە لە ووڵامی (هێرشەکانی سوپای یەمەن لە دەریای سوور) ئەنجامدرا کە ئێمە تەنها هۆشداری نادەین، بەڵکوو دەرئەنجامەکانیشی هەیە.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە