ئیڵۆن ماسک : ڕاتانی چیە لەگەڵ ٨ دۆلار بەرامبەر وەرگرتنی نیشانی شینی تویتەر
پەیامی کورد ... ئیڵۆن ماسک : ڕاتانی چیە لەگەڵ ٨ دۆلار بەرامبەر وەرگرتنی نیشانی شینی تویتەر
ئیڵۆن ماسک ماوەیەک پێس ئێستا داوای لە کاربەرانی تویتەر کە نیشانی شین یان هەیە مانگانە ٢٠ دۆلار پارە بدەن ، ئەم ڕاگەیاندنە کاردانەوەگەلی تووندی لێکەوتەوە .
ستێفن کینگ ، نووسەری بەناوبانگ کە ٦،٩ میلیۆن کەس کارەکانی دەبینن ووتی : نەفرەت ، ئەوان دەبێ بە من پارە بدەن ، ئەگەر ئەم بابەتە بە ڕاستی جێبەجێ بکرێت ئەوە من واز لە تویتەر دەهێنم .
ماسک یش لە ووڵامێک بە کینگ دا ووتوویەتی : ئێمە دەبێ هەژماری حیسابەکان بدەین ! تویتەر ناتوانێت بە شێوەی تەواو پشتی لە ئەوانەی ڕیکلام دەکەن گەرم بێت . ڕاتان سەبارەت بە ٨ دۆلار چییە ؟
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە