ئێران بۆ دۆزینەوە و کۆنترۆڵی ناڕازییان کەڵک لە " سیام " وەردەگرێت
پەیامی کورد ... ئێران بۆ دۆزینەوە و کۆنترۆڵی ناڕازییان کەڵک لە " سیام " وەردەگرێت
ماڵپەڕی میدیایی " ئینترێسپت " ئەمریکا دەستی بە بەڵگەگەڵێکی ناوخۆیی ڕێکخراوی ڕێکخستنی یاسا و پەیوەندی گەلی ڕادیۆیی گەیشتووە کە نیشان دەدات ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازێک بە ناوی " سیام " تەلەفۆنی مۆبایلی کەسانی ناڕازی و دژبەری خۆی دەدۆزێتەوە و کۆنترۆڵیان دەکات .
" سیام " سیستەمێکی کۆمپیوتەری بە نزیکەی ٤٠ تایبەتمەندی سیخوڕی یە کە لە لایەیەک لە تۆڕەکانی تەلەفۆن لە ئێران کار دەکات و بە کۆمپانیاگەلی ئۆپێراتۆر ئیزن دەدات کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە فەرمانەکان لە ڕێگای دوورەوە بۆ گۆڕین ، ئاڵۆزی و چاودێری لە سەر کردار و جووڵەی موشتەرییەکان جێبەجی بکەن
ئەم ئامێرە توانایی هەیە خێرایی ئینتەرنێتی ئامێری مۆبایلی کەسە هێواش یا خود بپچڕێنێت ، دانانی کۆدی تایبەتی بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بشکێنێت ، جووڵەی کەسەکان و گرووپەکان بدۆزێتەوە و داتاگەلێک سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی کەسەکان لە نێوان یەکتردا ڕیزبەندی بکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە