ئێران : بە هەستیارییەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەین
پەیامی کورد ... ئێران : بە هەستیارییەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەین
ناسر کەنعانی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ووتى: عێراق وڵاتێکی گەورە و گرنگی دراوسێمانە. هەربۆیە بە ووردەکاری و هەستیارییەوە، چاودێری پێشهاتەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی ئەو ووڵاتە دەکەین.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پێداگری لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەو ووڵاتە گرینگەی دراوسێ کە هاوڕێ و برایە بۆمان، دەکاتەوە. ئاشکرایە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە. لەو روانگەیەوە، بە هەستیارییەکی زۆرەوە، بایەخ بە پێشهاتەکانی ئەو ووڵاتە دەدەین.
هەڵبەت ئەم پێشهاتانەی ئەم دواییە کە پێدەچێت لە ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆوە سەرچاوەیان گرتبێت، لای ئێمە بابەتێکی ناوخۆیی ئەو ووڵاتەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر کە دەستى گەورەى لە خۆپێشاندەکانەکانى ئەم دواییەى عێراق هەیە، دژایەتى سەرەکى خۆى بۆ کۆمارى ئیسلامی و دەستتێوەردانەکانى لە عێراق ڕاگەیاندووە!!!
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە