ئێران داوا لە سلێمانی دەکات بەپەلە و بە فەرمی داوای لێبووردن بکات
پەیامی کورد ... ئێران داوا لە سلێمانی دەکات بەپەلە و بە فەرمی داوای لێبووردن بکات
دواى ئه‌وه‌ى پێنجه‌م فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى خه‌ڵاتى شكۆمه‌ندى به‌هونه‌رمه‌ندێكى ئێرانى به‌خشى، كۆمارى ئیسلامى ئێران هاته‌ده‌نگ‌و داواده‌كات ، سلێمانى به فه‌رمی داواى لێبووردن بكات.بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ ده‌زگاى فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
دوێنێ له‌میانەى ده‌ستپێكى پێنجه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى خه‌ڵاتى شكۆمه‌ندى به " محه‌مه‌د ڕه‌سوڵۆف " سینه‌ماكارى ناسراوو دیارى ئێرانى به‌خشراو له‌میانى په‌یامێكى ڤیدیۆییشدا ڕه‌سوڵۆف ڕایگه‌یاند، "بەهۆى ئەو هەلومەرجەى کۆماری ئیسلامی ئیران بۆی درووستکردووم، نەمتوانی ئامادەبم".
دواى په‌یامه‌كه‌ى ڕه‌سوڵۆف، ڕاسته‌وخۆ سه‌رکونسووڵی ئێران له‌سلێمانى بەهۆی قسەى ئه‌و سینه‌ماكاره‌یانه‌وه هۆڵەکەى به‌جیهێشت.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان ، ئه‌مڕۆ كونسووڵخانه‌ى ئێران له‌سلێمانى به‌فه‌رمى نووسراوێكیان ئاراسته‌ى ده‌زگاى فێستیڤاڵ كردوه‌و داواده‌كه‌ن، به‌فه‌رمى داواى لێبوردن بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى ئه‌و سینه‌ماكاره ئێرانیه.
هەروەها ، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ ده‌زگاى فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى كونسووڵخانه‌ى ئێران‌دا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى دوێنێ هه‌ینى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد‌و بڕیاریش وایه ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ بخاینێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە