ئێران : دەبێ هەموو گەمارۆوەکان بە پشتڕاستی و متمانەی تەواوەوە هەڵبگیرێت
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی دەبێ بە شێوەی یەکجاری ، کاریگەر و جێگای ڕاستی و متمانەوە هەڵبگیرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید خەتیب زادە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی هەندێک شک و گومانگەلی میدیایی دەربارەی پێشنیاری هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی گەمارۆوەکان لە ووتووێژەکانی ڤییەننا ڕایگەیاند : قسە و کاردانەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەیەوە لە چەندین مانگ پێش ئێستاوە ووتراوە و دەوڵەتی نوێ ش بە بێ هیچ زمان گرتنێک ووتار و قسەی خۆی ڕاگەیاندووە .
خەتیب زادە جەختی کردەوە : هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی دەبێ بە شێوەی یەکجاری ، کاریگەر و جێگای ڕاستی و متمانەوە هەڵبگیرێت . هەموو پێداگری و تەرکیزی ئێمە لە ووتووێژەکانمان لە ڤییەننا ئەمەیە کە بە جیددیەت و بە ئیرادەی تەواوەوە بۆ لاردنی گەمارۆوە زاڵمانەکان لە دژی خەڵکی ئێران ، لە هەفتەی داهاتوودا بکەوینە گفتۆگۆوە . داواکارییەکانی ئێمەش ڕوون و ئاشکرا و مەنتقی یە .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک دەربارەی پێداگری لەناکاوی لایەنی بەرامبەر لە سەر ئەم داواکارییە ووتی : ئێمە هیچ لایەنێکی بەرامبەرمان نییە . ئێمە و 1+4 فکر و هزرمان لە سەر چۆنیەتی هەڵگرتنی گەمارۆوەکانی ئەمریکایە کە لە دوای دەرچوونی ترامپ بە شێوەی نایاسایی لە دژی خەڵکی ئێران دا سەپێندراوە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە