ئێران دەرمان بە ڕووسیا دەفرۆشێت

پەیامی کورد    ...  ئێران دەرمان بە ڕووسیا دەفرۆشێت

سەرۆکی ڕێکخراوی پەرەپێدانی تیجارەت ڕایگەیاند : بە پێی ئامارەکان هاوردەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی ڕووسیا لە ساڵێکدا ٢-٠ میلیارد دۆلارە .

بە دەرچوونی کۆمپانیاگەلی ڕۆژئاوایی لەم ووڵاتە بە هۆی گەمارۆوەکانەوە ، بازاڕێکی باش بەرەوڕووی کۆمپانیاگەلی ئێرانی کراوەتەوە کە دەتوانرێ کەڵکی لێوەربگیرێت .

کار لە چەند مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و ئێستا ڕێکەوتنگەلێکی باش دەربارەی هەناردەکردنی دەرمانگەلی دژە شێرپەنجە ئەنجام دراوە .

بۆ چارەسەرکردنی کێشەگەلی هەڵگرتن و گواستنەوە و کۆمروکی هەناردەکردنی دەرمان و کەرەستەگەلی پزیشکی دەتوانرێ کەڵک لە ئاستی ڕێژەی کۆریدۆری سەوز وەربگیرێت .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە