ئێران سەبارەت بە کردارگەلی هەڵنەسەنگێندراوی پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ئێران سەبارەت بە کردارگەلی هەڵنەسەنگێندراوی پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداری دەدات
ئەمیرعەبدۆڵلاهییان و جۆزێپ بۆرل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتووگۆیان کرد
جۆزێپ بۆرڵ ڕایگەیاند : ئەم ڕێکەوتننامەیە بەهیچ شێوەیەک ئاست و ڕێژەی جێبەجێ کردنی نییە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە کاردانەوەی یاسایی و بەهێزی پەرلەمانی ووڵاتەکەی ، هۆشداری بە پەرلەمانی ئەورووپا دا
بە داخەوە ئێمە ئەمڕۆ بینەری دەرکردنی ڕەشنووسی ڕێکەوتنێکی بەپەلە ، تووند و ناپیشەیی یانە لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە بووین کە بە پێچەوانەی عەقڵانییەتی سیاسی و شارستانییەتە .
نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : منیش هاوڕام کە لە ڕەشنووسی پەرلەمانی ئەورووپا هەست و نیگەرانی زیاتر کاریگەر بووە .
ئەم ڕێکەوتننامەیە بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی جێبەجێ کردن دا نییە و تەنیا نیشاندەری نیگەرانییەکانی ئەورووپایە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە