ئێران ، سەرەکیترین مێحوەری ووتووێژەکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ گەورە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا
پەیامی کورد ... ئێران ، سەرەکیترین مێحوەری ووتووێژەکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ گەورە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا .
" ئۆلاف شۆڵتز " گەورە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا ئەمڕۆ " مسێ شەممە بۆ یەکەمین جار دوای دەست بەکاربوونی لەگەڵ " نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک هەژماری تایبەتی تویتەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند و نووسی نەفتالی بێنت سەرەڕای پیرۆزبایی کردنی پۆستی ڕاوێژکاری گەورەی ئاڵمانیا بە شۆڵتز و هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو لەم ڕێگایەدا لە سەر " گرینگی بەرگریکردن لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی " جەختی کردەوە
بە پێی ئەم پەیامە ، هەر دوو لا لە سەر گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانێ نێوان بەرلین و بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی هەر دوو لایەن لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری ، سیاسی ، و ئەمنییەتی جەختیان کردەوە .
لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بێنت بە هۆی پەیمانێک کە شۆڵتز بە ئیسرائیلی داوە سەبارەت بە پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل سوپاسگوزاری خۆی پێ ڕاگەیاند و لە سەر گرینگی هەوڵدان بۆ دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی جەختی کردەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە