ئێران فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دیاری دەکات بە ڕووسیا

پەیامی کورد   ...  ئێران فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دیاری دەکات بە ڕووسیا

سکای نیوز لە زمان لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی یەوە نووسیویەتی فڕۆکەی شەهید 107 بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تەقینەوە وەسف کراوە.

پێدەچێت فڕۆکەكە بە تەکنۆلۆژیا تەیار بکرێت بۆ گەڕان بەدوای ئامانجەکان کە هاوتەریب بێت لەگەڵ تایبەتمەندی سیستەمی مووشەكی فرە پرۆژەیی بەریتانی و ئەمریکی کە ئۆکراینی بەكاریدەهێنن.

کۆماری ئیسلامی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ناسراو بە شەهید-١٣١ و شەهید-١٣٦ بە مۆسکۆ داوە.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی" ناودەبرێن، چوونکە بەرەو ئامانجەکان دەفڕن و لەکاتی لێداندا دەتەقنەوە.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە