ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێی تاقی کردەوە کە بە ٣ سەر شەڕ لەگەڵ ئامانجەکەی دەکات
پەیامی کورد ... ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێی تاقی کردەوە کە بە ٣ سەر شەڕ لەگەڵ ئامانجەکەی دەکات
لە سێیەم ڕۆژى مانۆڕە سەربازییەکەیدا کە بە درێژایی سنوورەکانى ئەنجامی دەدات، ئێران درۆنێکى نوێ تاقی دەکاتەوە کە بەسێ سەر شەڕ لەگەڵ ئامانجەکەیدا دەکات.
پاش ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران مانۆڕێکی سەربازی بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و ووڵاتانى دیکە دەستپێکردوە، تیایدا چەکی پێشکەوتوو مامناوەند و توانای یەکە سەربازییەکانی تاقی دەکاتەوە، لەسێیەم ڕۆژی مانۆڕەکەدا کە لە ناوچەی ئەرەسی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ووڵاتەکەی بەڕێوە دەچێت، درۆنێکی پیاسەکەر بەناوی میعراج 521 بەسێ سەری شەڕکەری جیاوازەوە تاقی دەکاتەوە.
بە ووتەی لیوا عەلی کووهێستانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هێزی ووشکانی ئێران، بەشی پێشەوەی ئەو درۆنە لەسێ بەشی شەڕکەری 500 گرام و 700 گرامو 1000 گرام پێکهاتووەو لەماوەی 5 تا 15 خولەکدا 15 کیلۆمەتر بۆ ئامانجەکەی دەڕوات.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانى تری ئەو درۆنەوە فەرماندە ئێرانیەکە وتوویەتى:"ئەم درۆنە هەندێک لانچەری بچووکی هەیەو بەکارهێنەرەکەی بەهۆی شاشەیەکەوە دەتوانێت بەرەو ئامانجەکە ڕێنموونی بکات".
بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هێزی ووشکانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، "لەئێستادا ئەم درۆنە لەدەستی هێزی ووشکانی سابرین دایەو ئامادەیە بۆ هەر ڕووبەرووبوونەوەو تەحەدییەک کە ڕووبەڕووی ووڵاتەکەمان ببێتەوە".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە