ئێران " فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی " پێکهێنا

پەیامی کورد   ...ئێران " فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی " پێکهێنا

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران تۆڕێکی خراپەکارانەی دەست بەسەر کراو سەر بە ئیسرائیل و لە ژێر پاڵپشتی کۆمپانیایەکی هۆنگ کۆنگی هەوڵی دەدا بە یەکێک لە فەرمانبەرانی بەشی IR6 دامەرزاوەگەلی ئەتۆمی فەردۆ نزیك دەبووەوە .

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ڕووسیا و زیادبوونی نیگەرانییەکان لە جیهان ، ئێران بۆ یەکەمین جار هەواڵ لە پێکهێنانی ڕێکخراوێک بە ناوی " فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی " دەدات . هەرچەندە بە ڕوونی لە شیکردنەوەی ئەرکەکانی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە سەربازی یە نوێیە ئێران زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەستدا نییە ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا جگە لە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی " فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی " لە ئێران بەرپرسیارییەتییەکەی پارێزگاریکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاندووە .

ئەم ئاژانسە میدیاییە هەروەها ووتی : کە ئەم پێکهاتە نوێیە دامەزراوەیە لە دەست بەسەر کردنی تۆڕێکی خراپەکارانە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فەردۆ هەوڵی دەدا بەشداری هەبێت .

ئاژانسی " فارس " یش هاوکاری " فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی " لەگەڵ دەزگای زانیاری و هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران لە دەست بەسەر کردنی تۆڕێکی خراپەکاری لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی " فەردۆ : ی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئەندامانی تۆڕێک کە نیازی خراپەکاری لە دامەزراوەی ئەتۆمی فەردۆ ی هەبووە لە لایەن سوپای پاسداران و بە هاوکاری فەرماندەیی سوپای ئەتۆمی دەست بەسەر کران .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە