ئێران لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی ئەتۆمی ئامادە کردووە

پەیامی کورد    ...  ئێران لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی ئەتۆمی ئامادە کردووە

لە حاڵێکدا کە گفتووگۆوە ئەتۆمییەکانی نێوان هێزەکانی جیهان و ئێران نەگەیشتووەتە دەرئەنجام و فشارگەلی نێودەوڵەتی بۆ سەر تاران بۆ قەبوول کردنی ڕەشنووسی ڕێکەوتننامە لە سەر میز بەردەوامی هەیە ، هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی و میدیاکانی سەر بە دامەزراوەگەلی ئەمنییەتی و سەربازی ئەو ووڵاتە قسە و باس لە دەستڕاگەیشتنیان بە توانمەندی گەلی پێویست بۆ درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکەن .

هێشتا چەند هەفتەیەک لە ووتاری جەنجاڵ ئامێزی کەمالی خەڕڕازی سەبارەت بە توانمەندیگەلی ئەتۆمی ئێران تێپەڕ نەبووە کە کەناڵی تێلێگرامی سەر بە هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران هەڕەشەی کرد کە ئێران لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەگەلی ئەتۆمی نەتەنز لە کورتترین ماوەی بەردەستدا درووستکردنی بۆمبگەلی ئەتۆمی خۆی دەست پێدەکات .

ئەم کەناڵە بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بەڵگە فیلم لە بەرنامەگەلی سەربازی و ئەتۆمی ئێران هەواڵیدا کە ئەم ووڵاتە ئامادەیە تاکوو لە ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر نەتەنز پڕۆژەیەکی سەرووی نهێنی و زۆر شاراوە بە ناوی " عیماد " بەپەلە چالاک بکاتەوە و بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە " لە چاو ترۆکانێکدا بەرنامەی ئاشتی ئامێزی ئەتۆمی بکاتە بەرنامەی ئەتۆمی ."

بە پێی قسەکانی کەناڵی سوپای پاسداران ، ئێران لە ئاستی پێویست دەستی بە یۆرانیۆمی پیتێندراو بە بەرزییەکی بێوێنە بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی گەیشتووە و دامەزراوەکانی نهێنی فەردوو بەرپرسیاریەتی هەیە لە ئەگەری هێرشی سەربازی ڕۆژئاوا ، پڕۆژەی " دەرچوونی ئەتۆمی " بە ناوبانگ بە پڕۆژەی عیماد بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە .

دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فەردوو لە قووڵایی کێوەکان لە ناوەندی ئێران ، لە مەودای نێوان شاری تاران و قوم دایە کە بە ووتەی میدیاکانی سوپای پاسداران ئەم ناوەندە " متمانەدەری هیزی ئەتۆمی ئێران " ە و هەموو ژێرخان گەلی پێویستی بۆ دەرچوونی ئەتۆمی لەم ناوەندەدا دەستەبەر کردووە و جێگیر کراوە .

لە کلیپێک دا کە سوپای قودس ئامادەی کردووە ئاماژەی بە زەرەرەکانی دامەزراوەکانی نەتەنز کردووە لە ئەگەری هێرشی سەربازی ، بەڵام ناوەندی فەردوو خاوەنی کەل و پەلی پێویست لە بەرامبەر بۆمبارانی ئەتۆمی و هەروەها جۆرەها چەکگەلی خەندەق شکێن ناوبردراوە کە دەتوانێ بە خێرایی لە دۆخی " ئامادەیی شەڕ " دا بێت و پڕۆژەی دەرچوونی ئەتۆمی بە تەنیایی لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێ بکات .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە