ئێران لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە دەکات
پەیامی کورد ... ئێران لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە دەکات
ناسر کەنعانی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر دەست بە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن، ئێران بە پێی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دانووستان دەکات. کەنعانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێران بۆ ئەو پارەیەی لە کۆریای باشوور بلۆکیان کردووە دەچێتە دادگای ناوبژیوانی و عەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەردانی پاکستان دەکات.
کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران ئەم ڕاگەیاندنەی کرد. کەنعانی سەبارەت بە دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ووتی؛
"ئێران پێویستە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بکات، نەک لەسەر بنەمای متمانە، بەڵکوو لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە". ئامادەین بۆ دەستپێکردنی دانووستان . بۆچوونی ئێمە سەبارەت بە حکوومەتی ئەمریکا ڕوونە. ئێمە لەسەر بنەمای متمانە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین و ڕێککەوتنەکەش بەرهەمی متمانەمان نەبوو لەگەڵ ئەمریکا”.
سەبارەت بە سەردانی عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، کەنعانی ووتی: عەبدوڵڵاهیان سەردانی پاکستان دەکات و پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ پاکستان تاوتوێ دەکات و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە