ئێران ملکەچبوون و شەڕکردنى ٦ سوپای میلیشیایى چەکدارى لە عێراق و سووریا و لوبنان بۆ بەرگریکردن لە تاران ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ئێران ملکەچبوون و شەڕکردنى ٦ سوپای میلیشیایى چەکدارى لە عێراق و سووریا و لوبنان بۆ بەرگریکردن لە تاران ئاشکرا دەکات
غولام عەلى ڕە‌شید فەرماندەى قەرارگاى ناوەندى خاتەمولئەنبیاى کۆمارى ئیسلامی لە مەراسیمى حەوتەى دیفاعى موقەدەس گوتارێکى دا و ووتی :
قاسم سلێیمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی پاسداران کە لە بەغدا کوژرا ، سێ مانگ به‌ر له كوژرانی، ڕایگەیاند شەش سوپامان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كۆماری ئیسلامی بۆ پارێزگاریكردن له تاران درووست كردووە.
ئه‌و سوپایانه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕ درووست کراون و ئه‌ركیان به‌رگریكردنه له تاران کە له شه‌تولعه‌ره‌ب ه‌وه تا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست درێژ بوونه‌ته‌وه.
سوپاكانیش بریتین له (حیزبۆڵڵای لۆبنانی، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی فه‌له‌ستینی، سوپای رژێمی سووریا، حه‌شدی شه‌عبی عێراقی و میلیشیاکانی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی گرووپ و میلیشیای چه‌كداری له عێراق.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە