ئێران هۆشداری دەداتە هەندێک ووڵات
ئێران سەبارەت بە دەستوەردانی هەندێک ووڵات لە ڕاگواستنی تێرۆریست گلی داعس بۆ ناوخۆی ئەفغانستان هۆشداری دەداتە هەندێک ووڵات .
عەلی شەمخانی سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئێران دوێنێ چوارشەممە لە جەرەیانی ڕاگۆڕینەوە و ووتووێژگەلی نێودەوڵەتی لە دێهلی نۆ سەبارەت بە بابەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند زانیاریگەلی دەزگاگەلی ئەمنییەتی و هەواڵگری نیشان دەدەن کە هەندێک ووڵاتان بۆ ڕاگواستنی ئەندامانی ڕێکخراوگەلی تێرۆرسیتی بۆ ئەفغانستان بەردەوامی دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک شەمخانی لە سێهەمین دانیشتنی ووتووێژگەلی ناوچەیی لە دێهلی نۆ دا دەربارەی ئەفغانستان ووتی : ئێمە لە ئێستادا لە ئەفغانستان لەگەڵ هەرەشەی جیددی بەرەوڕووین کە دەتوانێ بەشێک لە پیلان و بەرنامەی داگیرکاران بۆ ناوچەکە و بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانیان بێت . ئەم هەڕەشەیە هۆکاری هەژموونی ، گەشەسەندن و بەرفراوان بوونی داعش و گرووپگەلی تێرۆرسیتی تەکفیری لە لایەکەوە و مەترسی ڕوودانی شەڕی فیرقەیی لە ئەفغانستان لە لایەکی دیکەوەیە . ئەم بابەتە هەموومانی چ وەک دراوسێ و چ ئەوەی دراوسێش نییە لە ناوچەکە تووشی کێشە و گرفت دەکات .
لەم چوارچێوەیەدا ئێمە سێ نیگەرانی مان هەیە کە پێویستە بە هاوکاری یەکتر هەندێک ڕێکاری بۆ بگرینە بەر . سەرەتا دەستوەردانی هەندێک ووڵات لە ڕگواستنی ئەندامانی تەکفیری تێرۆرسیتی بۆ ناوخۆی ئەفغانستان ە .کە لە ڕابردووەوە هەندێک شاهید و بەڵگە بوونی هەبووە کە ئێستاش زانیاری دەزگاگەلی ئەمنییەتی و هەواڵگری نیشاندەری بەردەوامی ئەم کارەیە و ئەمەش نیگەرانییەکان زیاتر دەکات .
دووهەم بەرفراوانی بوونی فەقیری و کێشە و کارەساتی مرۆیی یە . ئەم بابەتە زۆر گرینگ و مەترسیدارە داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ چارەسەر کدنی ئەم گرفتە لە لایەکەوە ئەرکی مرۆیی هەموومانە تاکوو برینەکانی خەڵک ساڕێژ ببێت و لە لایەکی دیکەوە گرینگی پێ نەدانی دەبێتە هۆی ڕێ خۆشکردنی سەربازگرتنی گرووپگەلی تێرۆریستی و ڕێگەخۆشکەری زۆرێک لە هەنگاوگەلی دژە ئەمنییەتی دەبێت
ڕێگای سێهەم کارەساتی کۆچبەری و گرینگی گەیاندنی هاوکاری بۆ جێگیرکردنی ئەمن هاوکات لەگەڵ خۆشگوزەرانی خەڵک لە ناوخۆی ووڵاتەکەیانە . ساڵانێکی زۆرە ئێران پێشوازی زیاتر لە سێ میلیۆن کۆچبەری ئەفغانیییە و ئەم پێشوازییەش بە شێوەیەکە کە ٩٨٪ ئەوانی وەکوو باقی هاووڵاتییانی ئێرانی لە هەموو شوێنەکانی ئێران دەژین و کار دەکەن و تەنیا ٦٪ ئەوان لە ئۆردووگا بە سەر دەبەن
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە