ئێران هەناردە کردنی گازی سرووشتی خۆی بۆ عێراق کەم کردەوە و ئەگەری کەمبوونەوەی کارەبا زۆر زیاتر دەبێت

پەیامی کورد     ...    ئێران هەناردە کردنی گازی سرووشتی خۆی بۆ عێراق کەم کردەوە و ئەگەری کەمبوونەوەی کارەبا زۆر زیاتر دەبێت

ئێران ڕێژەی گازی سرووشتی خۆی بۆ عێراق کەم کردووەتەوە و هەڕەشەی کردووە کە بە هۆی ئەو بەڵگە پارانەی کە تاکوو ئیستا نەدراون جارێکی دیکەش هەناردەکردنی کەمتر دەکاتەوە . هەر بەم هۆکارەوە ئەگەری کەمبوونەوەی زیاتری کارەبا لە بەغدا و باقی شارە گەورەکانی عێڕاق زیاتر دەبێت .

ئەحمەد مووسەوی ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە ووتووێژێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : " لە دوو هەفتە پێشترەوە کە ئێران هەناردەکردنی ڕۆژانەی خۆی لە ٥٠ میلیۆن مەتری دووجاوە کەم کردووە عێراق ٥ میلیۆن مەتری دووجا لە ڕۆژێکدا بە دەست گەیشتووە . ئەو هەروەها ووتی : دەوڵەتی ئێران بە حکوومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە سەرچاوەکانی خۆی بۆ سێ میلیۆن مەتری دووجا لە ڕۆژێکدا کەم دەکاتەوە ، بەڵام هێشتا ئەم هەنگاوەی جیبەجێ نەکردووە .

بە ووتەی ووتوبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ، ڕەزا ئەردەکانیان ، وەزیری ووزەی ئێران ، بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا دیدار و دەربارەی ئەم بابەتە ووتووێژ ئەنجام بدەن .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە