ئێران هەڕەشە لە سوید دەکات " سوید بووەتە بنکەی گرووپگەلی تێرۆریستی دژ بە ئێمە "

پەیامی کورد   ...  ئێران هەڕەشە لە سوید دەکات " سوید بووەتە بنکەی گرووپگەلی تێرۆریستی دژ بە ئێمە "

غەریب ئابادی سکرتێری کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند ئێران لە بەرامبەر هەنگاوی نایاسایی سوید لە مەحکەمەکردنی حەمید نووری و هەروەها دەرکردنی حۆکمی بەندی هەتاهەتایی ئەو و پاڵپشتی ئاشکرای ئەو ووڵاتە لە گرووپگەلی تێرۆریستی دەست لە سەر دەست دانانێت و بژاردەگەلێکی جیاوازی لە بەردەستدایە .

سوید چۆن دەتوانێ وا خۆی نیشان بدات کە لە چوارچێوەی پەیوەندی و ڕێزی بەرامبەر کار دەکات لە حاڵێکدا بووەتە بنکەگەلێک بۆ پێشوازی ، پاڵپشتی و هیدایەتی گرووپگەلی جیاوازی تێرۆریستی و جیایی خوازی دژ بە ئێران .

ئایا ئەم ووڵاتە ئەورووپی یانە ئامادەن ئامارێکی ڕاستەقینەی ئێرانیانی بەندکراو لە ووڵاتەکانی خۆیان و ئاماری بەندکراوانی هاووڵاتی خۆیان لە ئێران بڵاو بکەنەوە تاکوو بە ڕاستی و لە سەر ئامارێكی دیاریکراو ئاشکرا بکرێت کە بەدیل کاری ڕاستەقینە کێیە ؟!


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە