ئێران و چین ڕێکەوتنی پەرەدانی هاوکاریگەلی سەربازی جێبەجێ دەکەن

پەیامی کورد      ...  ئێران و چین ڕێکەوتنی پەرەدانی هاوکاریگەلی سەربازی جێبەجێ دەکەن

سەرلەشکر باقری لەگەڵ وەرزیری بەرگری چین دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا و لە سەر پەرەدانی هاوکاری گەلی ڕاهێنان ، سەربازی و ئەمنییەتی هێزە چەکدارەکانی ئیڕان و چین جەختی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکر باقری سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆماری خەڵقی چین لە کۆی ڕۆژنامەوانان دا ووتی : پەیوەندی هێزە چەکدارەکانی ئێران و چین لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووی لە پەرەسەندن کردووە و تاکوو ئێستا نەمایش و ڕەزمایش گەلێکیان بە شێوەی هاوبەش لە دەریای عۆممان بەڕیوە بردووە .

ئەو هەروەها ئاژامەی کرد : لە دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگری چین دا ڕێکەوتن کرا تاکوو لە بواری بەڕێوەبردنی نەمایش ، گۆڕینەوەی ئەزموونەکان ، بابەتگەلی ڕاهێنان و هەروەها باقی بوارگەلی هاوبەش لە نێوان هێزە چەکدارەکانی دوو ووڵات هاوکاریگەلێکی دوو لایەنە پەرە بگرێت تاکوو بتوانین ئەمنییەتێکی باشتر بۆ ناوچەگەلی ژێر حۆکمڕانی هەر دوو ووڵات دەستەبەر بکەین .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە