ئێران ١٠ کەسایەتی و ٤ دامەزراوەی ئەمریکی گەمارۆدا

پەیامی کورد   ...  ئێران ١٠ کەسایەتی و ٤ دامەزراوەی ئەمریکی گەمارۆدا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەندێک کەسایەتی و دامەزراوەگەلی ئەمریکی بە هۆی ئەنجامدانی چالاکیگەلی دژ بە مافی مرۆڤ ، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ، بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و ئاڵۆزی و کێسە لە ئێران ، هاندان و پاڵپشتی کردنی هەنگاوگەلی تێرۆریستانە ، بەرەنگاری لەگەڵ هەولەکان و چالاکییەکانی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم و بەرزبوونەوەی فشار لە سەر نەتەوەی ئێران کە نیشاندەری تێرۆریسمی ئابوورییە گەمارۆدا

کەسە گەمارۆ دراوەکان بریتین لە : مایکڵ کۆریلا ، فەرماندەی سێنتکام

گریگووری گیلۆت ، جێگری فەرماندەی سێنتکام

سکۆت دێسۆرمیکس ، فەرماندەی بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە هەولێری کوردستان

خۆئان زاراتێ ، سەرۆکی ناوەندی هیزی دارایی و ئابووری لە بۆنیانی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان

مارک ڤالاس ، بەڕێوبەری جێبەجێ کردنی بنکەی یەکیتی ژنانی ئێرانی ناوەندی

ڤالی ئەدیمۆ ، قائیم مقام و جێگری جێبەجی کاری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا .

ئەلێکسی گرینکوئیک ، فەرماندەی ئەمنییەتی نیشتیمانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە حەوزەی سایبیری

ئیزاک جۆنسۆن ، فەرماندەیی کاروباری کۆمەلایەتی و ئۆپراسیۆنی ڕەوانی ئەرتەشی ئەمریکا

برایان نێڵسۆن ، جێگری زانیاریگەلی دارایی و تێرۆریسمی خەزێنەداری ئەمریکا

دامەزراوە گەمارۆدراوەکانی بریتین لە :

بۆنیادی یەکیتی ژنانی ئێران ی ناوەندی بەناوبانگ بە یوو ئانی

ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا " سی ئای ئەی "

زنجیرەی نۆیەمی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکا

گاردی نیشتیمانی ئەمریکا

کەس و دامەزراوەگەلی ئاماژەپێکراو ، قەدەغەی پێنەدانی ڤیزا و ئێزن نەدان بۆ چوونیان بۆ ناو ئێران ، داخرانی هەژمارگەلی بانکی لە نیزامی دارایی و بانکی و ڕاگرتنی مۆڵک و دارایییەکانیان لە سنووری ژێر سەڵاحییەتی ئێران دەبن .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە