ئێران ٢٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوت کراو ڕەوانەی بازاڕ دەکات

پەیامی کورد   ...  ئێران ٢٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی پاشەکەوت کراو ڕەوانەی بازاڕ دەکات

زانیاریگەلی بڵاوکراوە بە پێی بەدواداچوونی کەشتییەکان نیشان دەدات هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە مانگی ئۆگۆست بۆ جاری سێهەم و لە سەر یەک زیادی کردووە .

دامەزراوەی کۆپلەر کە خزمەتگوزاریگەلی پەیوەندیدار بە بەدواداچوونی کەشتییەکانی خستووەتە ڕوو ڕایگەیاند نەوت ئامادەی هەناردەکراوی ئێران لە سەر ووشکانی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٦ میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٥٠ میلیۆن بەرمیل . هەروەها نەوتی ئامادەی هەناردەکردنی ئێران لە سەر دەریاش لە ١٠٧ میلیۆن بەرمیل ەوە گەیشتووەتە ٩٣ میلیۆن بەرمیل کە واتا ١٤ میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە