ئێران ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە پیتاندنی ٢٠٪ ئۆرانیۆم لە ووڵاتەکەی ئاراستەی ئاژانسی ئەتۆمی دەکات

پەیامی کورد      ...    ئێران ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە پیتاندنی ٢٠٪ ئۆرانیۆم لە ووڵاتەکەی ئاراستەی ئاژانسی ئەتۆمی دەکات

ئێران بە پێی یاسای پەسەند کراو لە پەرلەمان ، ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی لە دامەزاروەکانی فەردوو تاکوو ٢٠٪ زیاد دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنساوە ، چاودێرانی ئەتۆمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی هینی ڕایانگەیاند کە ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە کە بە نیازە ئۆرانیۆمی پیتێندراو تا ئاستی ٢٠٪ ، زۆر زیتر لەوەی کە لە ڕێکەوتننامەکەی ڤییەننا لە ساڵی ٢٠١٥ دا دیاریکراو بەرهەم دێنێت .

ووتەبێژی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ووتی : ئێران ئاژانسی ئەتۆمی لە نیازی خۆی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم تا ڕێژەی ٢٠٪ لە دامەزراوە ژێرزەوینییەکانی فەردوو ئاگادار کردووەتەوە تاکوو بەرامبەر بە یاسا بێت کە لەم دواییانە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کراوە .

ئەو هەروەها ووتی : نامەکە لە بەرواری ٣١ی دیسەمبەر ڕێک لە کاتی دەستپێکی ئەم چالاکییە پێتاندنییەدا بەیان نەکراوە 

ڕووسیا ئاژانسی ئەتۆمی ووزەی لە نیزای ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم تا ئاستی ٢٠٪ هەواڵی بە شەورای ئەمنییەت دابوو .

بەرامبەر بە بەرجام ، ئێران ڕێگەپێدراوە بە پیتاندنی ٣،٧ ٪ ، بەڵام ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی ئاژانس نیشان دەدەن ئێران ئاستی پیتاندنی بۆ ٤.٥٪ و قەبارەی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران یش بۆ ١٠ بەرامبەری ئاستی ڕێگەپێدراو گەیشتووە .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە