ئێران کەسایەتی و دامەزراوەگەلی بەریتانیایی گەمارۆدا

پەیامی کورد   ...  ئێران کەسایەتی و دامەزراوەگەلی بەریتانیایی گەمارۆدا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ژمارەیەک لە دامەزراوە و کەسایەتیگەلی بەریتانیایی بە هۆی هەنگاوگەلی بە ئەنقەستی ئەوان لە پاڵپشتی کردنی لە تێرۆریسم تووندوتیژی و بڵاوکردنەوە ڕق و کینە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ گامرۆدا . کەسانی حەقیقی و حقووقی لیستەکراو ، چالاکیگەلێکیان کردووە کە بووەتە هۆی ئاڵۆزی ، تووندوتیژی و هەنگاوگەلی تێرۆریستانە لە دژی نەتەوەی ئێران بووە .

ناوی دامەزراوە گەمارۆدراوەکانی بەریتانیا بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە :

ناوەندی نیشتیمانی ئەمنییەتی سایبیری بەریتانیا

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەولەتی بەریتانیا

کۆمپانیاکانی ڤێڵانت میدیا ، گلووباڵ میدیا و دی ئێم ئەی میدیا و بی بی سی فارسی و ئێران ئینتەرنەشناڵ وەکوو تۆڕگەلی ژێر پۆششی ئەوان .

کەسایەتییە گەمارۆدراوەکانیش بریتین لە :

تۆم تۆگێنهات ، جێگری ئەمنییەتی وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا

-دان مەک کینۆن ، فەرماندەی سەربازی بەریتانیا لە کەنداوی فارس

-ستیڤ مەک کیب ، سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل لە حیزبی کرێکار لە مەجلیسی گشتی

-ستیفن کراب ، سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل لە حێزبی مۆحافزەکار

-ئێستۆوارت پۆلاک ، سەرۆکی فەخری گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل لە حیزبی مۆحافزەکار

-باب بلەکمەن ، نوێنەری مەجلیسی گشتی

-ترێزا ڤیلیەرز ، نوێنەری مەجلیسی گشتی

-ئانتێئا مەک ئینتایەر ، سیاسەتمەداری بەریتانیایی

-ژەنەڕاڵ مارک کارێڵتۆن سمیت ، سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە