ئێران گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی سۆخۆی ٣٥ی لە ڕووسیا کۆتایی پێهێنا

پەیامی کورد   ...  ئێران گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی سۆخۆی ٣٥ی لە ڕووسیا کۆتایی پێهێنا

دواجار ئێران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر کڕینی فڕۆکەی سۆخۆی-35 لە ڕووسیا ، لە کاتێکدا زانیارییەکان سەبارەت بە ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکان و وادەی گەیاندنیان بە نهێنین.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1988، ئێران داوای لە ژمارەیەک ووڵات کرد فڕۆکەی شەڕکەر بکڕن، ڕووسیاش ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ فرۆشتن.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆی-٣٥ لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئێران قبووڵکراون، هەر بۆیە دوای ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ و هەڵگرتنی سنووردارکردنی کڕینی چەکی ئاسایی لەلایەن ئێرانەوە بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان)، دواجار ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە. ووردەکارییەکان بڵاو ناکرێتەوە چوونکە زانیارییەکان نهێنین.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە