ئێران گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی یەکیتی ئەورووپا گرتە بەر

پەیامی کورد   ...   ئێران گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی یەکیتی ئەورووپا گرتە بەر

وەزارەتی کاروباری درەوەی ئێران هاوشێوەی یاساکانی لایەنگەلی پەیوەندیدار و لە چوارچێوەی ڕێساکانی پەیوەندیدار و سازوکارگەلێکی گەمارۆدراوی پەیوەندیدار و وەکوو کارێکی هاوشێوەی بەرامبەر ، دامەزراوەکان و ئەم کەسانەی خوارەوە لە حەوزەی یەکیتی ئەورووپای بە هۆی هەنگاوەگەلی بە ئەنقەستی ئەوان لە پاڵپشتی کردن لە تێرۆریسم و گرووپگەلی تێرۆریستی ، بڵاوکردنەوە و هاندانی بە تێرۆریسم و تووند وتیژی و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە کە هۆکاری ناڕەزایەتی و تێکدان ، تووندتیژی ، هەنگاوگەلی تێرۆریستی و پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لە دژی نەتەوەی ئێران بووە ، دەخاتە لیستەی گەمارۆوەکانییەوە .

هەندێک لەو دامەزراوانەی کە لە لیستەی گەمارۆوەکاندان بریتی لە :

گرووپی بە ناو " هاوڕێیانی ئێران ی ئازاد " و " ئەندامەکانی لە پەرلەمانی ئەورووپا "

کۆمیتەی نێودەوڵەتی گەڕان و بەدواداچوونی عەدالەت و ئەندام

ڕێکخراوی Stop the Bomb

کەناڵی دۆیچێڤێلەی فارسی ئاڵمانی

کەناڵێ ئاڕ ئێف ئی فارسی فەڕەنسەوی

لیگی نێودەوڵەتی دژە ڕەگەپەرەستی و دژە یەهوودی فەڕەنسا

کۆمپانیای " کارڵ کۆڵب " ئاڵمانیا ، ڕادەستکاری چەکی شیمیایی بە ڕژیمی سەددام حسێن

کۆمپانیای " ڕاین بایەرن فاهێرزێگبائۆ " ی ئاڵمانیا ، ڕادەستکاری گازگەلی شیمیایی بە ڕژیمی سەددام حسێن


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە