ئێران یش هاوشێوەی تورکیا ڕەخنەی تووند بەرامبەر بە پوولەکەی پاپ دەگرێت
پەیامی کورد ... ئێران یش هاوشێوەی تورکیا ڕەخنەی تووند بەرامبەر بە پوولەکەی پاپ دەگرێت .
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند: بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان ەوە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە.
بە پێی هەوالەکان سەعید خەتیب زادە ووتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی "پوول"ەکەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشی کردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختیکردوەتەوە، کە بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات راشیگەیاندووە، ئەو کارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردەوەی لە حکوومەتی هەرێم کردبوو سەبارەت بەو پوولە، هاوکات باڵیۆزەکەشى لە بەغدا ئەمەى خەونێکى پووچی هەندێ سەرکردەى کورد ناوبردووە.
ئێوارەى دوێنێ جووتیار عادل ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆهه‌رێم كۆمه‌ڵێك وێنه بۆ پوولى پۆسته پێشنیاركراوه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا پێشنیاره‌و نەبووه‌ته بڕیار.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌كاتى هه‌ر بڕیارێكدا حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستوورى عێراق و سه‌روه‌رى ووڵاتان له به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى كه هه‌یه تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێك بوه‌و هیچ مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه نه‌بووه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە